گورزی ڕێکەوتننامەی ئیسرائیل و ئیمارات بۆ کام ووڵاتانی قورستر دەبێت ؟؟؟
پەیامی کورد ... گورزی ڕێکەوتننامەی ئیسرائیل و ئیمارات بۆ کام ووڵاتانی قورستر دەبێت ؟؟؟
کۆشکی سپی : چین و ئێران لە ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی تەواوی موناسیباتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە سەفی دۆڕاوەکان دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆبێرت ئۆبراین دەستیاری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی ڕۆژی ٣ی سێپتەمبەر لە ووتووێژێکی ڕادیۆیی دا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ، پێس هەمووان گورز لە چین و ئێران دەدات .
ئەو هەروەها ووتی : ڕێکەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات دۆخی کاروبارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت . پەیوەندی ئابووری و کەلتووری بۆ ئاستێکی چاوەڕوان نەکراوبەسەردەکەون . ئەمە مامەڵەیەکی سەرسووڕهێنەرە بۆ بەشداربووەکانی .
ئێران و چین زیاتر لە هەر ووڵاتێکی دیکە لەم مامەڵەیە زەرەرمەند دەبن . ئیسرائیلییەکان لە سەرچاوە نوێیەکانی سەرمایەگوزاری بەهرەمەند دەبن و مامەڵەگەلیکی زۆر واژوو دەکرێن کە چینییەکان ناچار دەبن خۆیان لە بازاڕی تەکنۆلۆژیای ئیسرائیلی بکشێننەوە . بە بڕوای من هاوکاری لە بواری ئەمنییت یش ڕوودەدات کە ئەمە بۆ ئێران سوودمەند نییە ."