TR KU SO
FB X
Cîhan

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات توندوتیژییەکان بۆ سەر عێراق و سوریا رابگرن

Navas Jan
Admin
📅 23 Kasım 2022 19:25

پەیامی کورد... وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات توندوتیژییەکان بۆ سەر عێراق و سوریا رابگرن

“پرایس” راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێم و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمریکا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات.

وتیشی، پێویستە توندوتیژییەکان لە سوریا رابگیرێن و ژیانی ھاووڵاتیان پارێزراوبێت و پشتیوانی ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش بکرێت.

ھەروەھا دژایەتی ئەمریکای بۆ ھەر ھەنگاوێکی سەربازی دەربڕی، کە سەروەری عێراق پێشێل دەکات.

راگەیەندراوەکەی “پرایس”، دوای بۆردومانە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران بوو بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، کە بەھۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، ھەروەھا دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیایە لە رۆژئاوای کوردستان.

Paylas: