ڕەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکات لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆپیشاندان ڕیک بخەن
پەیامی کورد ... ڕەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکات لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆپیشاندان ڕیک بخەن .
ڕەوتی سەدر بە ڕابەرایەتی " مۆقتەدا سەدر " ڕۆحانی چالاک و بە ناو بانگی عێراقی ئەمڕۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە هاوولاتیانی ئەم ووڵاتە کردووە کە خۆپیشاندانەکانی خۆیان بۆ بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەروەها شارەکانی دیکەی ئەم ووڵاتە بگوازنەوە .
بەڵام دواتر نووسینگەی سەرۆكی رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێكدا ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی دیكەی دژ بە هێزە بیانیەكانی وڵات رەتكردەوە و رایگەیاند "بە مەبەستی خۆبەدورگرتن لە شەڕی ناوخۆ" بڕیارەكەی پێشو هەڵدەوەشێنێتەوە".
پاش ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە راگەێندراوێك نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر داوای لە هاوڵاتیان كرد كاتژمێر ٦ی ئێوارە لەسەجەم پارێزگاکاندا دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەو کەسانەی قسە بە موقتەدا سەدر دەڵێن خۆپیشاندان بکەن"، پێش وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە بە راگەێندراوێكی دیكە داواكارییەكەی هەڵوەشاندەوە".