ڕێکەوتنی هێند و ئێران ، ڕووپیە لە بەرامبەر نەوتی ئێران
ئێران و هێند لە ماوەیەکی کورتدا دوای دەستپێکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەردا لە دژی تاران ڕێکەوتنیان کرد کە هێند لە چیگەی کڕینی نەوتی خاوی ئێران لە جێی دۆلاری ئەمریکا ، ووپیە بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئێران و هێند ڕێکەوتن کە بۆ هەناردە کردنی نەوتی ئێران بۆ هێند ، پارەی نەتەوەیی ئەو ووڵاتە " ڕووپیە " جێگیری دۆلاری ئەمریکا ببێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم ڕێکەوتنە لە دوای دەوری دووهەمی گەمارۆەکانی ئەمریکا لە ٥ی نۆڤەمبەردا لە دژی تارانو لە دوای ئەوەی کە ئەمریکا ، هێند و حەوت ووڵاتی دیکە لە لیستی ئەم ووڵاتانەدا بوون کە بۆ کڕینی نەوتی ئێران لە حەساردا نەبوون و واژوو کرا .
لەم ڕێکەوتننامەیەدا ، شەریکەی پاڵاوتنی نەوتی هێند ، پارەیەک بۆ بابەتی هاوردەکردنی نەوتی خاو لە ئێرانەوە بە ژمارەی شەریکەی نەتەوەیی نەوتی ئێران لە بانکی " یوو سی ئۆ " یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی هێند دەخاتە حێساب و نیوەی ئەم پارەیە دەبێتە هەزینەی هاوردەکردنی لە هێندەوە .
ئەو هەروەها لە گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران و ئەو ووڵآتانەی کە لەگەڵ ئێراندا پەیوەندی تیجاری و ئابوورییان هەیە هەواڵیدا .
ئامانجی ئەمریکا لە دەوری دووهەمی گەمارۆکانی سەر ئێران واشێنتۆن ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەو گەیاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئێرانە بە سفر و لە کڕیارانی نەوتی ئێران داوای کرد کە لەم ووڵاتە دووری بگرن .
جێگای ئاماژەدانە کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هێند پێشتر ڕاگەیاندند بوو کە ئەمریکا داوای لەم ووڵاتە کردووە کە هاوردە کردنی نەوتی خاو لە ئێرانەوە بۆ ٩ ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا " ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا " کەم بکاتەوە .