Cîhan
کەوتنەخوارەوەی باڵەفڕێکی سەربازی لە تورکیا
پەیامی کورد ... باڵەفڕێکی سەربازی لە کاتی نیشتنەوەی فریاکەوتن " تەواری " لە ناوچەی نیشتەجێ بوون لە چەکمەکووی لە شاری ئێستەنبووڵ کەوتە خوارەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە میدیاکانی تورکیا ، باڵەفڕێکی سەربازی لە کاتی نیشتنەوەی تەواری لە ناوچەی نیشتەجێ بوون لە چەکمەکووی لە شاری ئێستەنبووڵ کەوتە خوارەوە .
تاکوو ئێستا ئامارێک لە ژمارەی کوژراوان و برینداران لە بەر دەستدا نییە . لە ئێستادا برینداران گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی ئەو شارە .
عەلی ئارلیکای ڕایگەیاند تا ئێستا ٤ سەرباز بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ئەم باڵەفڕە بریندار بوونە و گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی چەکمەکووی .