TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێکەوتنی کوردەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ڕژیمی ئەسەد فەلەکەتە

سارا
Yazar
📅 29 Aralık 2018 23:51

پەیامی کورد ...  سێناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا " لیندسەی گراهام " کە لە دژی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەرامبەری ترامپ دەرکەوتبوو دەربارەی ڕێکەوتنی هێزە کوردییەکان و ڕژیمی بەشار ئەسەد دا ئاشکرای کرد " ئەگەر ئەو دۆخە ڕاست بێت ئەوە بە ڕاستی فەلاکەتە " .

گراهام لە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا نووسی : ئەگەر هەواڵەکانی سەر ڕێکەوتنی کوردەکان و سوپای ئەسەد ڕاست بن ئەوە فەلاکەتە . ئەم دۆخە بۆ ئیسرائیل و تورکیا کابووسە . سەرکەوتووی گەورەی ئەم بڕیارە ڕووسیا و ئێران و ئەسەد ن .

ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە قسەکانی خۆی لە دوای هەواڵەکانی چوونە ناوەوەی ئەرتەشی سووریا بۆ مێنبەج و ڕاگەێندراوی یەپەژە بۆ داخوازی کردن لە ڕژیمی سووریا بۆ پاراستنیان لە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بڵاو کرایەوە .

Paylas: