TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆریای باکوور هەڕەشە و هۆشداری خۆی لە دژی کۆریای باشوور ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2020 17:29

پەیامی کورد     ...    کۆریای باکوور هەڕەشە و هۆشداری خۆی لە دژی کۆریای باشوور ڕاگەیاند 

کۆریای باکوور بە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بۆ هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە دژی کۆریای باشوور ، فەرمانی ئامادەباشی ڕاگەیاند 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە بڵاوکراوەی Rodong Sinmun نووسی : لە دوای هەوڵەکانی کۆریای باشووری لە دژی کۆریای باکوور و هەوڵی گاڵتە پێکردن ، بە ئەرتەشی ئەو ووڵاتە فەرمان دراوە تا بۆ ووڵامی تۆڵەسەندنەوە ئامادەیی پێویستی خۆیان ئەنجام بدەن .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەم بڵاوکراوەیە چاپی کۆریای باکوور هاتووە ، هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە و بێڕەحمانەمان بەردەوامی دەبێت . ئەرتەشی سەرکەوتوو ، بەهێز و شۆڕشگێڕی ئێمە کارێک دەست پێدەکات کە تۆڵەی خەڵکەکەی ئێمە دەستێنێتەوە کە لە هەموو کات زیاتر تۆڕەن .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ووتی : خەڵک و سەربازانی ئەم ووڵاتە ئیزن نادەن ناسنامەی ڕابەری ئەم ووڵاتە لەکەدار ببێت و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە دەستووری کارمان دایە تاکوو ئەم تۆڕییە بە نەمایش دەربێت .

لە کاتی بڵاوبوونەوەی بەڵگەکان و وەرەقەی ڕێکلامی لە دژی کۆریای باکوور لە لایەن چالاکانی کۆریای باشوورەوە لە سنووری کۆریای باکور ، پیوونگ یانگ ، چەندین جار هەڕەشە کاردانەوەی کردووە و لەم دواییانەش هەموو خاڵی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەت و ئەرتەشی کۆریای باشووری شی بڕیوە 

Paylas: