کۆریای باکوور لە پەیامێکی هۆشداریدا لە ناو بردنی ئەمریکای ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... کۆریای باکوور لە پەیامێکی هۆشداریدا لە ناو بردنی ئەمریکای ڕاگەیاند .
کۆریای باکوور هەڕەشەی کرد لە ئەگەری لەسەرگرتنەوەی شەڕ لە شبە جەزیرەی کۆریا ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناو دەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەەم باباتە لە پەیامی باڵیۆزخانەی کۆریای باکوور لە ڕووسیا دا بە بۆنەی هەفتایەمین ساڵوەگەری ڕوودانی شەڕی کۆریا ڕاگەێندراوە .
دیپلۆماتەکانی کۆریای باکوور جەختیان کردەوە کە ئەمساڵ ئەرتەشی ئەمریکا مانۆڕگەلی سەربازی جیاواز لە کۆریای باشوور ئەنجام دەدات کە ئامانجی سەرەکی ئەوان جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە دەرەوە لە شبە جەزیرەی کۆریا یە بۆ هێرشی خێرا بۆ سەر کۆریای باکوورە . بالیۆزخانەی کۆریای باکوور لە ڕووسیا هەروەها ئاماژەی کردووە کە پیوونگ یانگ مووشەکگەلی ئەتۆمی هەیە ک ەدەتوانێ هەر کەسێک کە زاتی ئەوەی هەەبوو دەستی خۆی ل ەدژی ئەم ووڵاتە بەرز بکاتەوە " جەزا بدات . نوێنەرانی پیوونگ یانگ ووتیان : دەورەیەکی نوێ لە شەڕی کۆریا ، ڕووداوێکی پڕ لە دەنگ و قەرەباڵغی بە مێژووی مرۆڤایەتی زیاد دەکات کە بە هۆیەوە هەبوون و هەژموونی ئیمپراتووریەتێک بە ناوی ویلایەتەیەکگرتووەکان کۆتایی پیدێت .