" کۆریای باکوور " تاکە ووڵاتی بێ کۆرۆنا ، بووەتە جێگای سەرسووڕمانی دۆناڵد ترامپ
پەیامی کورد ... " کۆریای باکوور " تاکە ووڵاتی بێ کۆرۆنا بووەتە جێگای سەرسووڕمانی دۆناڵد ترامپ
بەپێی میدیای فەرمی کۆریای باکوور، رێبەری باڵای کۆریای باکوور نامەیەکی لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشتوە، تیایدا داوا لە کۆریای باکووردەکات هاوکارییەکانی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا پتەوبکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جوونگ ئوون، رێبەری باڵای کۆریای باکوور نامەیەکی تایبەتی لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە پێگەیشتوە و تیایدا ترامپ باسی لەسەرسوڕمانی خۆی بەرامبەر هەوڵەکانی کۆریای باکوور بۆ پاراستنی گەلەکەی لە ڤیرووسی کۆرۆنا کردوە.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرابکات بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، "ترامپ چەندین نامەی بۆ سەرکردەکانی جیهان ناردووە، بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ ووڵاتانی جیهاندا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، "ترامپ دەیەوێت لە پەیوەندی بەردەوامدا بێت لەگەڵ سەرۆک کیم-دا".