TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆریای باشوور قەدەغەی گەشتی هاووڵاتییانی بۆ عێراق درێژ کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 18 Temmuz 2022 21:36

پەیامی کورد... کۆریای باشوور قەدەغەی گەشتی هاووڵاتییانی بۆ عێراق درێژ کردەوە

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، حکومەتی کۆریای باشوور بڕیاریدا، ماوەی قەدەغەی گەشتکردن لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ ٧ وڵات درێژ بکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی یۆنهاپ، هاووڵاتییانی کۆریای باشوور بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە، واتە تا کۆتایی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو ناتوانن گەشت بۆ عێراق، یەمەن، سووریا، ئۆکرانیا، سۆماڵ و ئەفغانستان بکەن.

جگە لەو وڵاتانە، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور، قەدەغەی گەشتکردنی بۆ چەند ناوچەیەکی سێ وڵات بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە درێژ کردەوە، ئەوانیش فلیپین، ڕووسیا و بێلارووس.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور پێیوایە، "ئاڵۆزی سیاسی و خراپی بارودۆخی ئەمنی و مەترسییەکانی تیرۆر بۆ ماوەیەکی زۆر لەو وڵاتانە بەردەوامییان دەبێت." هەر بۆیە بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن درێژکراوەتەوە.

لە هەواڵی ئاژانسەکەدا هاتووە، بەپێی یاسای پاسپۆرت، وەزیری دەرەوە مافی خۆیەتی بەکارهێنانی پاسپۆرت سنووردار بکات و سەردان و مانەوە لە هەندێک وڵات و ناوچە قەدەغە بکات، لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان.

Paylas: