TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆریای باشوور یەکەمین شاری سەر ئاوی جیهان بۆ ١٢ هەزار کەس درووست دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2022 13:56
پەیامی کورد      ...   کۆریای باشوور یەکەمین شاری سەر ئاوی جیهان بۆ ١٢ هەزار کەس درووست دەکات

درووستکردنی یەکەمین شاری سەر ئاوی جیهان بە ڕێژەی ١٢ هەزار کەس لە درێژایی کەنارئاوەکانی بووسان لە کۆریای باشوور لە سەر ئاستی زەریا دا لە حاڵی کۆتایی هاتنە .

پڕۆژەی درووستکردنی ئەم شارە لە سەر ئاو کە لە لایەمن بەرنامەی جێگیر کردنی مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی و پشتیوانی دەکرێت وەکوو شێوەیەکی نوێ بۆ پەرەپێدانی خانووبەرە و کۆنترۆڵ کردنی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان ئەنجام دەدرێت .

ئەم شارە سەر ئاوییە بریتییە لە جەزیرەگەلی پێکەوە بەستراو لەگەڵ ماددە بەردێکی ئاهەکی بە ناوی بیۆرۆک " Biorock " دادەپۆشرێت کە زۆر پتەوترە لە چیمەنتۆ . سەکۆیەکان سەرەتا لە ووشکانی درووست و مۆنتاژ دەکرێن و دواتر بەرەو ئاو هەڵدەگیرێن .

Paylas: