TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پایتەختی عێراق زیاتر دەبێت

سارا
Yazar
📅 24 Aralık 2020 20:25

پەیامی کورد      ...    ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پایتەختی عێراق زیاتر دەبێت

دوو بەرپرسی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە  بەغدا لە ترسی هێرشگەلی مووشەکی و ڕاکێتی جارێکی دیکە هەواڵ دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بنکەی میدیایی هەواڵ ی ئاکسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە بەغدا لە ترسی دووبارە بوونەوەی هێرشگەلی مووشەکی و ڕاکێتی بۆ سەر ئەم باڵیۆزخانەیە هەواڵی دا .

بەرپرسانی ئەمریکی ش پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە لە ئاستانەی یەکەمین ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەغدا نیشانەگەلێک بە واتای " ئامادەکاری و تەدارۆکاتی هێرشێکی لەناکاو یان پێگەیشتووە .

دەوترێ لەم هێرشەی ئەم دوایی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زیاتر لە ١١ ڕاکێت و مووشەکی بە ناوچەی باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا تەقێندراوە .

دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ئێران بە بەرپرسیاری هێرشە مووشەکییەکان لە عێراق دەزانێت و هەڕەشەی کرد لە ئەگەری کوژرانی هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی تاران دەبێ ووڵامدەر بێت 

Paylas: