TR KU SO
FB X
Cîhan

گۆڤاری فۆربس : ئێران لە بڕی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هەناردەکراوی بۆ ڕووسیا، فڕۆکەی شەڕکەر وەردەگرێ

سارا
Yazar
📅 09 Ağustos 2022 23:23
پەیامی کورد   ...  گۆڤاری فۆربس : ئێران لە بڕی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هەناردەکراوی بۆ ڕووسیا، فڕۆکەی شەڕکەر وەردەگرێ

دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێران لە بری فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان کە ڕادەستی مۆسکۆی کردووە، جێتی شەڕکەری سۆخۆی_35ی فلانکەری ڕووسیای پێبدرێ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆربس لەزاری سەرچاوە نافەرمییەکانەوە ڕایگەیاندووە: کۆماری ئیسلامی یەکەمین جارە درۆنەکانی هەناردەی ڕووسیا کردووە. هەروەها فڕۆکەوانی و تێکنسیەنەکانی ئێران بەمەبەستی فێربوونی فڕۆکەی سۆخۆی_35ی بۆ ڕووسیا بەڕێ کراون.

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی شەڕ(ISW) ڕایگەیاندووە: جگە لەم مامەڵەیە دوو ووڵاتی ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتن بۆ پێشلکردنی گەمارۆوەکان، هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر بەڕێوە ببەن.

ئەم ڕێکخراوەیە دەشلێت: لەوانەیە ئێران لە بڕی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ،فڕۆکەی سۆخۆی_35ی ڕووسی وەربگرێت .

Paylas: