TR KU SO
FB X
Cîhan

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ١٤ خۆپیشاندەری رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران

Navas Jan
Admin
📅 08 Şubat 2023 20:42

پەیامی کورد... رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ١٤ خۆپیشاندەری رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٤ کەس لەو خۆپیشاندەرانی لەچەند مانگی رابردوودا لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستگیرکراون، بەشێوەیەکی جددی روبەڕوی مەترسی لەسێدارەدان بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لانیکەم ١٠ کەسیان روبەڕوی ئازار و ئەشکەنجە و ھەڕەشەی مەرگ و دەستدرێژی سێکسی لەناو زیندانەکان بوونەتەوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، لێپرسراوانی ئێران پێشێلی مافی دەستگیرکراوان دەکەن و رێگەنادەن لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن.

ئەو ھۆشداریدانەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەکاتێکدایە کە تائێستا چوار خۆپیشاندەر لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.

Paylas: