رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ وڵاتە کەم داهاتەکان دابین دەکات
پەیامی کورد ... رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ وڵاتە کەم داهاتەکان دابین دەکات
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند، پێویستی به ٤ میلیارد و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره بۆ دابینكردنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتی كه‌م و مامناوه‌ندیان هه‌یه.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له شاری جنێڤ-ی سویسرا له‌ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاشكرایكرد، رێكخراوه‌كه‌یان بۆ دابینكردنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پێویستی زۆریان پێی هه‌یه، ٤ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هه‌یه، داواشی له وڵاتانی جیهان كرد هاوكاربن له دابینكردنی ڤاكسینه‌كه‌دا.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، تائێستا ١٨٩ وڵات به‌شداری پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تی دابینكردنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان كردوه، له چوارچێوه‌ی پرۆگرامهكهشدا یه‌ك ملیار ڤاكسین بۆ وڵاتانی خاوه‌ن داهاتی كه‌م و مامناوه‌ند ته‌رخانده‌كرێت.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌بێ ناوهێنانی كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان و خۆشحاڵی خۆیشی له خێرایی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی تایبه‌ت به ڤاكسینه‌كه ده‌ربڕی.