TR KU SO
FB X
Cîhan

رێكخراوی WHO راپۆرتی بەرایی لەسەر ئۆمیكرۆن بڵاوكردەوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Aralık 2021 01:35

پەیامی کورد … رێكخراوی WHO راپۆرتی بەرایی لەسەر ئۆمیكرۆن بڵاوكردەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO راپۆرتی بەرایی لەسەر ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا كە ناسراوە بە ئۆمیكرۆن بڵاوكردەوە.

لە راپۆرتەكەیدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەكردوە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە گۆڕِاوی دەلتا خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەڵام نیشانەكانی سوكن.

هەر لە راپۆرتەكەی رێكخراوەكەدا هاتوە، سەرجەم توشبوان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا 43 توشبون كە هەمویان ڤاكسینیان وەرگرتوە.

لەلایەكی ترەوە ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكانی ئەمریكا CDC رایگەیاندوە، لەو 43 توشبوەی كۆرۆنا 34 یان ڤاكسینیان وەرگرتوەو 14 یان ژمی زیادەو سێیەمی ڤاكسینەكەیان پێدراوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی توشبوەكان كەمن، بەڵام مەترسی لەسەر لاوازی كاریگەریی ڤاكسینە بەردەستەكان هەن لەسەر ئۆمیكرۆن كە دواجار ببێتە هۆكاری ئەوەی بە فراوانی لەجیهاندا بڵاوببێتەوە.

Paylas: