TR KU SO
FB X
Cîhan

یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی مێزی ووتووێژە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران بەجی بهێڵن

سارا
Yazar
📅 27 Ağustos 2022 23:59
پەیامی کورد   ...  یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی مێزی ووتووێژە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران بەجی بهێڵن

لە حاڵێکدا دەستڕاگەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و هێزەکانی جیهانی زیاتر لە هەموو کات جێگای هیوایە یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە لایەنەکانی ڕۆژئاوایی بەرجام کرد تاکوو مێزی ووتووێژەکان لەگەڵ ئێران بە جێ بهێڵن .

لاپید هەروەها ووتی : ڕێکەوتنێکی لەم شێوەیە شانسی ئەوە بە ئێران دەدات تاکوو میلیاردها دۆلار بە دەست بهێنێت و زیاتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر بکات .ئەو هەروەها ووتی : لەگەڵ ڕێکەوتنەکە هیچ دژایەتییەک نییە بەڵام نووسراوەکەی ئێستا ڕێکەوتنێکی باش نییە .

 

Paylas: