TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاگر لە کێڵگە نەوتێکی ئێران کەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Eylül 2022 19:41


پەیامی کورد... ئاگر لە کێڵگە نەوتێکی ئێران کەوتەوە

ئەمڕۆ توانرا ئەو ئاگرە بکوژێنرێتەوە، کە لە کێڵگەی شادیگانی نەوتیی لە باشووری ئەو وڵاتە کەوتەوە. بە وتەی بەرپرسانییش، ئاگرکەوتنەوەکە کارێکی تێکدەرانە بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کە لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە گواستویەتییەوە، ئاگرەکە بەهۆی کاری تێکدەرانەوە، سەرلەبەیانیی زوو کەوتووەتەوە، بەڵام زوو کۆنترۆڵ کراوە.

جێگای ئاماژەیە ساڵانێکە ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە هێرشیی ئەلیکترۆنیی تۆمەتبار دەکات، کە زەرەر و زیانی زۆری لەو وڵاتە داوە.

Paylas: