TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەگەری گەمارۆدانی ئیسرائیل لە لایەن یەکیتی ئەورووپاوە

سارا
Yazar
📅 11 Mayıs 2020 22:24

پەیامی کورد     ...   ئەگەری گەمارۆدانی ئیسرائیل لە لایەن یەکیتی ئەورووپاوە 

یەکیتی ئەورووپا لەوانەیە لە ئەگەری یەکگرتنەوەی کەرانەی باختەری لە لایەن ئیسرائیلەوە بە گەمارۆوەوە ووڵام بداتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، نوێنەری دەزگای دەرەکی یەکیتی ئەورووپا ، پیتەر ستانۆ ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بۆسکێل ڕایگەیاند : ئەگەری یەکگرتنەوەی ژمارەیەک لە سەرزەوینەکانی کەرانەی باختەری لە لایەن ئیسرائیلەوەی بە بێ ووڵامی یەکیتی ئەرووپا ئەنجام نادرێت .

ئەو ووتی : سەبارەت بە گەمارۆوەکان ، ئەم بڕیارە بە ڕاستی لە لایەن ووڵاتانی ئەندام دەگیرێتە بەر ، ئێستا ئەگەر و گەمانە ناکەین . باس و ووتووێژ لە نێوان ووڵاتانی ئەندام لەمبارەوە بوونی هەیە ."

هەروەها ووتی : " یەکیتی ئەورووپا بارەها بیروڕای خۆی دەربارەی بابەتی یەکگتنەوە ڕاگەیاندووە و لە سەر ئەم بابەتە بێ ئاگا نامێنێت . یەکیتی ئەورووپا ووڵام دەداتەوە "

بە ووتەی ستانۆ ، بابەتی بەرقەرار کردنی هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ٢٧ ووڵاتی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا دەبێت کەلە ١٥ی مەی لە چوارچێوەی کۆنفڕانسێکدا بەڕێوە دەچێت . ئەو هەروەها ووتی : ئەم بابەتە ڕۆژی هەینی دەخرێتە بەر باس و ووتووێژ .

بە ووتەی نوێنەرانی فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، ماریا زاخارۆڤا ، ئەنجامدانی ئەم جۆرە بەرنامە پێشنیارکراوانەی دەوڵەتی نوێی ئیسرائیل بۆ یەکگرتنی ژمارەیەک لە سەرزەوینەکانی کەرانەی باختەری ، ڕەوندی هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سست و لاواز دەکات . ئەم دیپلۆماتە هەروەها جەختی کردەوە کە ڕووسیا پەیڕەوی لە چوارچێوەی مافێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕێکەوتنێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە پەیماننامەگەلی کۆمەڵەی گشتی و شەواری ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ی بە گرینگ و پێویست زانی .

Paylas: