TR KU SO
FB X
Cîhan

گرینگ ... بیرمەندی بەناوبانگی میسڕی لە واشینتۆن " مەجدی خەلیل " باس لە درووست بوونی دەوڵەتێکی کوردی بەهێز دەکات لە داهاتوویەکی نزیک

سارا
Yazar
📅 02 Şubat 2020 02:21

پەیامی کورد    ...   بیرمەندی سیاسی میسڕی مەجدی خەلیل لە واشینتۆن لە نوێتری لێدوانی خۆیدا باسی چوونیەتی گۆڕانکارییەکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی گشتی دەکات و هەڵیدەسەنگێنێت 

 
بیرمەندی میسڕی مەجدی خەلیل لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا ئاشکرای دەکات کە لە چەند ساڵی داهاتوودا ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە شێوەیکی نوێ  دیزاین دەکرێت و نەخشەی زۆربەی دەوڵەتەکان دەگۆڕدرێن 
بە گوێرەی پێشبینییەکان و هەڵسەنگاندنی مەجدی خەلیل ، سووریا ، عێراق ، تورکیا ، یەمەن ، لیبیا و عەرەبستانی سەعوودی پارچە پارچە دەبن و ئێرانیش دەبێتە دەوڵەتێکی لایک و بێ دین و هەروەها " کوردستانێکی بەهێز یش درووست دەبێت "

بیرمەندی میسڕی مەجدی خەلیل لە سەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا ڕایگەیاند : لە ساڵیادی سەدساڵەی بۆنیادنانی دەوڵەتی ئیسرائیل دا لە ساڵی " ١٩٤٨ - ٢٠٤٨ " ئەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەکی نوێ ئاوا دەبێت و فۆرمێکی نوێ دەگرێتە خۆی 

Paylas: