TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران: دەتوانین بەرێژەیەکی بەرچاو یۆرانیۆم بپیتێنین

نەهرۆ
Editor
📅 01 Mayıs 2018 14:35

بەوتەی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتەکەی بکشێتەوە، لەو کاتەدا تاران دەتوانێت بەڕێژەیەکی زیاتر یۆرانیۆم بپیتینێت.

عەلی عەکبەر ساڵحی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، لەکەناڵی فەرمی وڵاتەکەیدا بڵاویکردووەتەوە، "ئێران ئامادەیە زۆر زیاتر لەپێش گەیشتن بە ڕێککەوتنە ناوەکییەکە یۆرانیۆم بپیتێنێت.

دەشڵێت، "هیوادارم سەرۆکی ئەمریکا هۆشی بێتەوە سەر خۆی و لە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە نەکشێتەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە هەر شەوی رابردوو بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، چەند بەڵگەیەکی خستەڕوو، کە دەیسەلمێنن کۆماری ئیسلامی ئێران فێڵی لە جیهان کردووە و لەبەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ بواری سەربازیی بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان هەریەک لەوڵاتانی ئەمریکا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ڕوسیا لەگەڵ ئێراندا، حکومەتی تاران لە (٢٠٪)ی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی کەمکردەوە و دەستبەرداری زۆربەی کۆگاکانی یۆرانیۆم بوو.

Paylas: