TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆکراینا: ٥ فڕۆکەی ڕووسیامان تێکشکاندووە

Navas Jan
Admin
📅 24 Şubat 2022 15:53

پەیامی کورد... ئۆکراینا: ٥ فڕۆکەی ڕووسیامان تێکشکاندووە

سوپای ئۆکراینا ئاشکرای کردووە، لەسەرووبەندی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان چەند فڕۆکەیەکیان خستووەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئۆکراینا، دوای ئەوەی بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ پێنج شەممە سوپای ڕووسیا دەستی کردووە بە بۆردوومان کردنی ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەیان، ئەوانیش بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و توانیویانە پێنج فڕۆکە و هەلیکۆپتەر تێک بشکێنن و بیانخەنە خوارەوە.

ئەمە و لەلایەن خۆشییەوە ڕووسیا ڕەتی کردووەتەوە هیچ فڕۆکەیەکی خرابێتە خوارەوە، بەڵام شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامن.

 

Paylas: