ئێران په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ئیسرائیل نارد: ئۆپراسیۆنی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، وه‌ڵاممان ده‌بێت
پەیامی کورد... ئێران په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ئیسرائیل نارد: ئۆپراسیۆنی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت وڵاممان دەبێت،
ئاژانسی سپیۆتینك-ی روسیا بڵاویكرده‌وه، ئێران په‌یامێكی بۆ ئیسرائیل ناردوه‌و رایگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، تاران وه‌ڵام ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی سپۆتینك ده‌ڵێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی به ماڵپه‌ڕی "واللا"ی ئیسرائیلی وتوه كه حكومه‌تی ئێران نێرداوی نێوده‌وڵه‌تیی ئاگادار كردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، تارانیش وه‌ڵامی خۆی ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی تاران له‌لایه‌ن حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی دراوه.
وه‌زیره ئێرانییه‌كه وتویه‌تی: ئێران هێڵی سوری خۆی هه‌یه و گرنگی به‌وه نادات ململانێی غه‌ززه ببێته جه‌نگێكی هه‌رێمی و هاوكات تاران ده‌یه‌وێت هاوڵاتییه رفێندراوه‌كان ئازاد بكرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ش رووبدات، ئه‌وكاته ئێران ناچار ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌زیری ئێران رایگه‌یاندبوو، سه‌ركرده‌كانی مقاومه‌ی دژبه ئیسرائیل پێیان راگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر ناچار بن وه‌ڵامی ته‌لئه‌بیب بده‌نه‌وه، كارێكی وا ده‌كه‌ن نه‌خشه‌ی خاكه داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستین گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتبوی، مقاومه‌ی دژبه ئیسرائیل ئه‌وه‌نده به‌توانان كه ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بده‌نه‌وه وه‌ك بومه‌له‌رزه ئیسرائیل ده‌هه‌ژێنن.