Cîhan
ئێران هەواڵی ناجێگیربونوی بار تەندروستی خامنەیی ڕەد دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئێران هەواڵی ناجێگیربونوی بار تەندروستی خامنەیی ڕەد دەکاتەوە
بەرپرسێكی نزیك لە ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، “پڕوپاگەندەكان” لەبارەی تێكچوونی باری تەندروستی عەلی خامنەییەوە ڕەتدەكرێنەوە.
ڕۆژی دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی نیمچە فەرمی ئێرانی، ئاماژەی بە تویتێكی مەهدی فەزائیلی ئەندامی نوسینگەی ڕابەری باڵای ئێران كرد كە تێیدا ڕایگەیاندووە”بەكوێرایی چاوی دوژمن و بە فەزڵی خودا و نزای خۆشەویستان، ڕابەری باڵای ئێران تەندروستە و بەپێی خشتەی ئاسایی كارەكانی جێبەجێ دەكات”.
ئەم لێدوانانە وەك وەڵامێكن بەرانبەر بەو هەواڵانەی لە شەممەی ڕابردوودا لە میدیاكان بڵاوبوونەوە سەبارەت بە تێكچوونی باری تەندروستی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران.