Cîhan
ئێران: هاککەرە عێراقییەکان چوونەتە ناو پێگەی هەواڵگری و ئاسایشمانەوە
پەیامی کورد... ئێران: هاککەرە عێراقییەکان چوونەتە ناو پێگەی هەواڵگری و ئاسایشمانەوە
میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردەوە، هاککەرانی عێراقی ژمارەیەک لە پێگە ڕەسمییەکانی حکومەتی ئێرانیان هاککردووە، هێرشەکەش لە دەرەوەی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، هاککەران دوو کەناڵی سەر بە سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج.
هەروەها پێگەی فەرمیی وەزارەتی هەواڵگریی ئێران کراوەتە ئامانج و دزەیان کردووەتە ناویەوە.
سەرچاوەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، هێرشەکە لەلایەن گرووپێکەوە ئەنجامدراوە بەناوی، «گرووپی سایبەر - جی ئێن عێراقی».
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گرووپە بەرپرسیارێتییان لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە و پێگەکانیان لەکارخستووە.