ئێران هەڕەشەی دەست پێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەکاتەوە لە دژی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند “ئه‌گه‌ر ئەمریکا لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی بکشێتەوە، ئه‌وە تاران سه‌رله‌نوێ ده‌ست ده‌كاته‌وه به چالاكییه‌كانی به‌رنامه ئەتۆمییەكه‌ی”.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانەی لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی CBS ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئەتۆمی ئه‌وا ئێران بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌ست دایه كه یه‌كێكیان سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی به‌رنامه ئەتۆمییەكه‌یه‌تی.
هاوکات لە چاوپیکەوتنەکەدا زەریفی ڕایگەیاندووە کە ئه‌و بژاردانه ئاماده‌ن و چ كاتێك به گونجاویان زانی بڕیاری پێویست ده‌ده‌ن، گوتیشی: “له كاتێكدا وڵاتانی دیكه ڕێككه‌وتننامه‌كه پێشێل ده‌كه‌ن ئێمه تاكلایه‌نه پابه‌ند نابین به ڕێككه‌وتننامه‌كه”.
لەلایەکی دیکەوە پێشتر دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتننامه ناوه‌كییەکەی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌كرێت ئه‌وا لێی ده‌كشێنه‌وه، ئێرانیش دژی پێداچوونه‌وه و ده‌ستكاریكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه.