Cîhan
ئێران هەڕەشەی جیددی لە ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد ... لە ووڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، مورتەزا قوربانی، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : "ئێران هەوڵ نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، بەڵام ئیسرائیل زۆر لەوە بچوکترە بوێرێت هیچ هەڵەیە بەرامبەر تاران بکات".
ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند : ئەگەر ئیسرائیل هەر هەڵەیەک بەرامبەر ووڵاتەکەی بکات، لە لوبنانەوە هێرش دەکەنە سەر تەلئەبیب و "دەکەین بە خۆڵ".
ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران باسی لەوەشکرد، "ڕووداوەکانی عێراق، لۆبنان، سووریا و یەمەن وایکردوە ئێران ڕیزەکانی بەرگری خۆی رێکبخاتەوە و ئامادەبێت بۆ هەر پێشهاتێک".