TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران ڕێكاری نوێی بۆ هاتنی گەشتیاران دەركرد

Navas Jan
Admin
📅 25 Ekim 2021 00:12

پەیامی کورد … ئێران ڕێكاری نوێی بۆ هاتنی گەشتیاران دەركرد

وەزارەتی تەندروستیی ئێران چەند ڕێكارێكی نوێی بۆ ئەو گەشتیار و هاوڵاتییانە دەركرد، کە لە مەودوا دەیانەوێت سەردانی وڵاتەكەیان بکەن.

لە ئاگادارییەكدا سەرکونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، “بەپێی ڕێنمایی و پرۆتۆکۆڵی نوێی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە 23ی ئەم مانگەوە تەواوی هاوڵاتییانی بیانی بۆ چوونە نێو ئێران لە سنوورەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا کە 15 ڕۆژ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕبووبێت پێیان بێت”.

هەروەها گەشتیاران ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی “پی.سی.ئاڕ”ی کۆرۆنا بە ماوەی 96 کاتژمێریان پێبێت”.

Paylas: