Cîhan
ئۆکراین لە پەیامێکدا بۆ دایکی دیلە ڕووسەکان: وەرن منداڵەکانتان ببەنەوە
پەیامی کورد ... ئۆکراین لە پەیامێکدا بۆ دایکی دیلە ڕووسەکان: وەرن منداڵەکانتان ببەنەوە
دەوڵەتی ئۆکراین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی مارس داوای لە دایکی سەربازە ڕووسەکان کە بە دیلی گیراون کرد گەشتێک بۆ ئۆکراین بکەن و منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنەوە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ئۆکراین واهاتووە کە دەیان کەس لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دیل کراون.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراین جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو دایکانە کە بۆ بردنەوەی منداڵەکانیان بڕۆن بۆ کێیڤ، منداڵەکانیان ڕادەستیان دەکرێت.