ئێران لە ئاوەکانی کەنداو دەستی بە سەر کەشتییەکدا گرت
پەیامی کورد ... ئێران لە ئاوەکانی کەنداو دەستی بە سەر کەشتییەکدا گرت
هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك له ئاوه‌كانی كه‌نداو گرت، كه‌شتییه‌كه ئاڵای كۆریای باشوری پێوه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌ی به‌نده‌ر و ده‌ریاوانیی ئێران ئاشكرایكرد كه هێزه‌كانیان كه‌شتییه دهستبهسهرداگیراوهكهیان به‌ره‌و یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی ئێران په‌لكێش كردووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا گرژی كه‌وتوه‌ته نێوان كۆریای باشور و ئێران، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه كۆریا ده‌ستی به‌سه‌ر پاره سڕكراوه‌كانی ئێران‌دا گرتوه‌و بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا سیئۆل ئه‌و پارانه ره‌وانه‌ی تاران ناكاته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو عه‌بدولناسر هیمه‌تی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ئیران رایگه‌یاند كه كۆریای باشور ده‌ستی به‌سه‌ر 7 ملیار دۆلاری ئێران‌دا گرتوه و داواش له به‌رپرسانی تاران ده‌كات، كرێی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه بدات.