TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆرۆنا ١٥٠ میلیۆن کەس بەرەوڕووی هەژاری دەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Ekim 2020 17:17

پەیامی کورد ... کۆرۆنا ١٥٠ میلیۆن کەس بەرەوڕووی هەژاری دەکاتەوە

 

بانكی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، تا ساڵی ٢٠٢١ ڤایرۆسی كۆرۆنا ١٥٠ ملیۆن كەسی دیكە روبەڕوی هەژاری دەكاتەوە و سێ‌ ساڵ پێشكەوتن بەسەر سنورداركردنی هەژاریش لەناودەبات.

 

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەرتی ئابوری و كاركردن زیانی گەورەی بەركەوتوە و لەو روانگەیەشەوە بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، تا كۆتایی ئەمساڵ ٨٨ بۆ ١٥٠ ملیۆن كەسی دیكە دەكەونە ژێر چنگی هەژارییەوە، واتا ئەو كەسانە رۆژانە بە كەمتر لە دوو دۆلار دەژین.

 

رونیشیكردوەتەوە، بەگوێرەی ئەو دەرئەنجامەی پێیگەیشتون، ٩.١% بۆ ٩.٤%ی دانیشتوانی جیهان ئەمساڵ لە هەژاریدا دەژین، ئەوەش هەمان رێژەیە، كە ساڵی ٢٠١٧ تۆماركرا و گەیشتە ٩.٢%ی دانیشتوانی جیهان.

Paylas: