TR KU SO
FB X
Cîhan

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: جیهان لەئاست عەفرین خۆی کەڕ و کوێر کردووە

نەهرۆ
Editor
📅 11 Mart 2018 13:30

رۆژنامەی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، کە کە كوردانی رۆژئاوای كوردستان ساڵانێك هەوڵی بەدەستهێنانی هاوسۆزی وڵاتانی ئەوروپا و جیهانیانداوە، بەڵام ئەوان لەئاست عەفریندا خۆیان كەڕو كوێر كردووە.

لە راپۆرتێکیدا رۆژنامەی جوریزڵەم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، کە كوردانی رۆژئاوای كوردستان ساڵانێك هەوڵی بەدەستهێنانی هاوسۆزی وڵاتانی ئەوروپا و جیهانیانداوە، هەروەها هەوڵی بەدەستهێنانی دروستكردنی ناوچە دژی فڕینیان لەشاری حەلەبی سوریا داوە، بەڵام شكستیان لەو کارەیاندا هێناوە.

رۆژنامە ئیسرائیلیەکە باسی لەوەشکردووە، کە كوردەكانی کانتۆنی عەفرین لەژێر بۆردومانی فڕۆكەكاندا جەختیدەکەنەوە "جیهان وازی لێیان هێناوە"، بەڵام راستیەكە ئەوەیە كە سیاسەتی گاڵتەجاڕانە و بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان یاریزانە سەرەكییەكانی جەنگی سوریا وایكردووە خۆیان لەئاستی قەیرانە مرۆیەكانی عەفرین كوێر بكەن.

هەروەها ئاماژەی بەشەهیدكردنی هاووڵاتیانی سڤیلی عەفرین و تێكدانی ماڵ و خانوو خاپوركردنی هێڵەكانی پەیوەندی لەو شارەدا کراوە.

رۆژنامەكە رونیشیکردووەتەوە، کە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مافەكانی مرۆڤ لەئاستی پێوستدا نەبوون لەگەیاندنی هاوار و ئازاری كوردانی سوریا، هەروەها  هەوڵی سنورداركردنی توندو تیژییەكان لەعەفرین لە ئاست پێوست نەبووە، بە ئەندازەی ئەوەی كوشتن و قەیرانی مرۆیی لەغوتەی رۆژهەڵات ئیدانە دەكەن.

 

Paylas: