Cîhan
ئێران مۆڵەتی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقی بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... ئێران مۆڵەتی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقی بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە
دەستەى فرۆکەوانى مەدەنى ئێران مۆڵەتى گەشتەئاسمانیەکانى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراقى بەهۆى پێشێلکرنى رێککەوتنى نێوان هەردوو وڵاتەوە بۆ وڵاتەکەى هەڵوەشاندەوە.
ئاژانسى هەواڵدەریی فارس لەزارى تورەج دەهقانى زەنگەنە، بەرێوەبەرى دەستەى فرۆکەوانى مەدەنى ئێرانەوە بڵاوى کردەوە، هێڵى ئاسمانى عێراق پێشێلکارى ئەنجامداوە و گەشتیارى بیانى گواستوەتەوە لەکاتێکدا بەپێى رێککەوتنێکى نێوان عێراق وئێران پێویستە کۆمپانیاکانى فرۆکەوانى تەنها گەشتیار ودیپلۆماتکارانى دانیشتوى هەردوو وڵات بگوێزنەوە.
بە وتەى بەڕێوەبەرى دەستەى فرۆکەوانى مەدەنى ئێران، هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتەکە لە ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی تەشرینی یەکەمەوە بۆ کاتێکی نادیار دەست پێ دەکات.