TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران ڕایگەیاند ئامادەیە لە چوارچێوەی پیلانێكی گشتگیردا پابەندی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە بێت

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2019 20:10

پەیامی کورد    ...    جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمای ئێران رایگەیاند، ووڵاتەكەی ئامادەیە لە چوارچێوەی پیلانێكی گشتگیردا پابەندبێت بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانەی لێدوانێكدا لە دیدای ووڵاتانی دەریای قەزوین لە توركمەنستان ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ ڕایگەیاند : " ئێران ئامادەی هاوكارییە لەگەڵ سەرجەم ووڵاتانی جیهان و لە چوارچێوەی پلانێكی گشتگیردا بە شێوەیەكی ئاشكرا پابەندبێت بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە".
ئەو ووتانەی ئێسحاق جەهانگیری لەكاتێكدایە، دوێنێ یەكشەممە عه‌باس مووسه‌وی، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند،" ساڵانێكە ئه‌مریكییه‌كان چاوەڕێن، تاران دەستپێشخەری بكات و پەیوەندیان پێوە بكات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ، بەڵام ئەمە هەرگیز ڕوونادات لە كاتێكدا ماف و یاسا نێودەوڵەتییەكان ڕەچاو  نەكرێت". 
راشیگەیاند،"مرۆڤی ژیر لەكاتێكدا دەخرێتە ژێر فشارەوە و بەچەك هەڕەشەی لێدەكرێت، گفتوگۆو دانووستان ئەنجامنادات. ئەمریكییەكان لەلایەكەوە وەزیری دەرەوەی ئێران و رابەری باڵا بلۆك دەكەن، لەلایەكی دیكەشەوە داوا دەكەن ئێران پەیوەندیان پێوە بكات بۆ دانووستان.

Paylas: