ئێران و سووریا ڕێکەوتننامەی هاوکاری سەربازی واژوو دەکەن
پەیامی کورد ... ئێران و سووریا ڕێکەوتننامەی هاوکاری سەربازی واژوو دەکەن .
لە هەواڵیکدا ، وەزیری بەرگری سووریا و بەرپرسی کۆمیتەی گشتی هیزە چەکدارەکانی ئێران ڕێکەوتننامەیەکی هەمە لایەنە لە هاوکارییەکانی سەربازی یان لە نێوان دوو ووڵات دا واژوو کرد .
بە پێی هەوالەکان ئەمڕۆ عەلی عەبدۆڵلا ئەیووب ، وەزیری بەرگری سووریا و موحەمەد باقری بەرپرسی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕێکەوتنی هەمە لایەنەی هاوکارییەکانی سەربازی یان واژوو کرد .
ئەم ڕێکەوتننامەیە لە سەر بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەتی یەکان لە بواری کاری هێزەکانی چەکدار و هەروەها بەردەوامیدان بە هەەماهەنگییەکان ئاماژە دەدات .
لە جەرەیانی ووتووێژەکانی نێوان هەر دوو لایەنی سووری و ئێران ، دۆخی سووریا و گرینگی و پێویستی پاشەکشە کردنی هێزە بیانییەکان کە بە نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی سووریا خراوەتە بەر باس و ووتووێژ ەوە .
عیماد ئەیووب لەم دیدارەدا ووتی کە ئیسرائیل لە شەڕی دژ بە سووریا بە شێوەی هاوبەشێکی بەهێز دەرکەوتووە و گرووپگەلی تێرۆریستی بەشێک لە " هەوڵە دوژمنکارانەکانی " ئیسرائیل بەهەژمار دێت .
هەروەها ووتی ، ئەگەر دەوڵەتی ئەمریکا دەتوانێ سووریا ، ئێران و مێحوەری مقاومەی بێنێتە سەر ئەژنۆ ، ئەوە ساتێک لە ئەنجام دانی ئەم کارە خۆ بە پاش ناخەین .
باقری بەرپرسی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران یش لەم دیدارەدا لە ووتەکانی دا ڕایگەیاند : ڕێکەوتننامەی واژوو کراو ئیرادە و بڕیاری ئێمە لەم هاوکارییە هاوبەشەدا بۆ بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ فشارەکانی ئەمریکا بەهێزتر دەکات
هەروەها ووتی ، ئێران لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندی سەربازی نێوان دوو ووڵاتدا " سووریا و ئێران " سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا بەهێزتر دەکات