TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران  :  ٧ ووڵاتی عەرەبی تۆمەتبارن بە تێرۆر کردنی قاسم سلێمانی

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2021 21:57

پەیامی کورد     ...   ئێران  :  ٧ ووڵاتی عەرەبی تۆمەتبارن بە تێرۆر کردنی قاسم سلێمانی 

بەرپرسی گشتی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامى ئێران ، ٧ ووڵاتی عەرەبی تۆمەتبار کرد بەوەى دەستیان ‌هەبووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی دا .

موحەمەد باقری یەکێک لە کاربەدەستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسی گشتی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی فێبریوەری ، لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی سەربازی دا ڕایگەیاند : ٧ ووڵاتی عەرەبی کە هاوپەیمانی هێزەکانی ئەمریکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، دەستیان لە تێرۆر کردنی قاسم سلێمانی هەبووە".

باقری ئاماژەدان بەوەی کە ڕاستە قاسم سلێمانی لەلایەن ئەمریکاوە کوژراوە، بەڵام ، بنکەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری زانیاری و هەواڵگری یان ئەنجام داوە و فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە بنکەکانی سەربازییەکانى کوەیت، ئوردون و عێراق هاوکار بوون لەو چالاکییەدا.

Paylas: