TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە لایەن ئەمریکا بە درۆ دەخاتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2019 14:21

پەیامی کورد    ...    جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە كە ووڵاتەكەی فڕۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی لەلایەن كەشتیەكی جەنگی ئەمریكا لە گەروی هورمۆز خرابێتە خوارەوە.
دوای ئەوەی دۆنالد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كەشتیەكی جەنگی ووڵاتەكەی فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئێرانی خستوەتە خوارەوە، عەباس عێراقچی، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران
هەواڵەكەی ڕەتكردەوە.

عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی،"ئێمە هیچ فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانمان لە دەستنەداوە، نە لە گەرووی هۆرمۆز و نە لە هیچ جێگایەکی دیکەدا".
عێراقچی دەشڵێت،"نیگەرانم ئەگەر كەشتی جەنگی ئەمریكا "USS Boxer" بە هەڵە فڕۆکەیەکی خۆیانی کردبێتە ئامانج".

Paylas: