TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران ڕاپۆرتەکەی گۆترۆش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەتدەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 13 Haziran 2020 15:00

پەیامی کورد     ...   ئێران ڕاپۆرتەکەی گۆترۆش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئانتۆنیۆ گۆترۆش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە رێكخراوەكەی ئاگاداركردەوە، ئەو مووشەكانەی لە  هێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سەعوودیە و كۆمپانیای ئارامكۆ بەكارهاتوون، ئێرانین و دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانن و ئەگەر زۆرە هێرشەكان دەستی ئێرانی لە پشت بێت، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووڵامی ئەو راپۆرتەی نەتەوە یەكگرتووەكانی دایەوە.
لە ڕاگەێندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەژێر فشاری ئەمریكا و سەعوودیە دەركراوە، بۆیە تاران هەست بە نیگەرانی دەكات لەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەك ئامرازێك بۆ پێكاندنی ئامانجە سیاسییەكان بەكاردەهێنرێن.
تاران دەشڵێت، ئەو راپۆرتەی نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاتە لەگەڵ پڕۆژەبڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی پێدانی چەك بە ئێران، هاوكاتبوونی دەركردنی ئەو راپۆرتەش لەگەڵ هەوڵەكانی واشینتۆن بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی پێدانی چەك بە ئێران، ئەگەری ئەوە بەهێز دەكات، كە بڕیارەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەژێر فشار و راسپاردەی ئەمریكا دەركرابێت، تا لەو رێگەیەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایش پشتگیری بۆ هەوڵەكانی لە دژی ئێران دەستبخات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختدەكاتەوە، راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان جگە لە سیاسەتەكانی ئەمریكا، خزمەتی‌ بەرژەوەندی هیچ لایەنێك ناكات‌ و سەقامگیری ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە، هیچیش لەو راستییە ناگۆڕێت، كە ئەو دۆخەی لە ناوچەكە هاتووەتە ئاراوە، بەهۆی سیاسەتەكانی ئەمریكا و سوعوودیەوەیە.

Paylas: