ئێران سەبارەت بە هەواڵی هەبوونی هێزەکانی " PKK " لە نزیکی سنوورەکانی ئەو ووڵاتەوە کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... ئێران سەبارەت بە هەواڵی هەبوونی هێزەکانی " PKK " لە نزیکی سنوورەکانی ئەو ووڵاتەوە کاردانەوەی نیشان دا
ووتەبێژی کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر هەواڵی ئامادەیی و هەبوونی هێزەکانی " پەەکەکە " لە نزیکی سنوورەکانی ئەو وولاتە کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەعید خەتیب زادە ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادات کە گرووپگەلی تێرۆریستی ، ناوچەکانی دراوسێی سنوورەکانی باکووری ئە ووڵاتە بکەنە بنکەی هەڕەشە لە دژی ئەمنییەتی ووڵاتەکەیان .
ئەو هەندێک هەواڵی بڵاوکراوە لە سەر ئەوەی کە ئەندامانی گرووپەکانی " پەکەکە ، پژاک و هەروەها گرووپگەلی تەکفیری لە سووریاوە بۆ ناوچەی قەفقاز ڕاگوێزراون ، ڕەت کردەوە و پشتڕاست نەکراوەی ناو برد .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : " ڕاگواستنی تێکهەڵچوونەکان بۆ قەفقاز مەترسییەکانی زۆر بەرچاوتر و گەورەترە لە نیقاشی قەرەباغی بۆ ناوچەکە بەدواوە دەبێت .