گرینگ ... سەربازانی ئەمریکا دوای پاشەکشە کردن لە سووریا بۆ کوێ دەگوازرێنەوە ؟؟؟
پەیامی کورد ... فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراقدا لە داهاتووی سەربازانی ئەمریکی کە لە ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق دەگوازرێنەوە پەردەی هەڵگرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرتیپ یەحیا ڕەسوڵ ووتەبێژی ئۆپراسیۆنی هاوبەش ووتی : سەربازانی ئەمریکی لە دوای پاشەکشەکردن لە سووریاوە بۆ هەولێر " باشووری کوردستان " دەگوازرێنەوە نە لە سەر زەوینەکانی سەر بە دەوڵەتی فیدڕاڵی عێراق ، کێ دەزانێ ئەم بڕیارەی ئەمریکا یاخود مەبەست بە گەیشتن بە داهاتوویەک کە بۆ ئەم هێزانە دیاری کراوە ، دەگەڕێتەوە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند ئەم هێزانە هیچ کات لە ئێختیاراتی دەوڵەتی فیدڕاڵی عێراق زێدەڕەوی ناکات و تەنیا و تەنیا بەرەو هەولێر دەڕۆن نە ئەوەی کە لە عێراقدا جێگیر بکرێن .
ڕەسوڵ جەختی کردەوە عێراق هیچ پێویستییەکی بەم هێزانە نییە ، سەربازانی ئەمریکی کە لە سووریاوە دەردەچن ، هیچکات لە بنکە و بارەگای عین الاسد جێگیر ناکرێن ، لە بەرئەوەی کە ژمارەی ڕاوێژکارەکانی ئەمریکی ئێستا لەم بنکەیەدا بەسە و ئێمە پێویستیمان بە زیاد کردنی ئەم ڕێژەیە نییە .
سەربازانی ئەمریکی کە لە بنکە و بارەگاکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا پاشەکشەیان کرد ، بەرەو هەرێمی کوردستان و بە شێوەی دیاریکراو بەرەو بنکەکانیان لە هەولێر جووڵە دەکەن ، ئەم دەرچوونە لە چوارچێوەی بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕوویدا کە حەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی لەناکاو ڕاگەێندرا .
ترامپ لە ١٩ی دێسەمبەر فەرمانی دەرچوونی هەموو هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا دەرکرد . بە باوەڕی ئەو ویلایەتەیەکگرتووەکان تێرۆریستەکانی داعشیان لەت و پەت کردووە و ئێستا ووڵاتانی ناوچەکە دەبێ " پارێزگاری لە سووریا بکەن " .
بە پێی لێکدانەوەکانی پێنتاگۆن دەرچوونی یەکە سەربازییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە سووریا چەند مانگێک دەخاینێت