TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەگەری ڕاگەیاندنی حاڵەتی لە ناکاو لە ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2019 19:35

پەیامی کورد  ...  دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەوانەیە حاڵەتی لەناکاو لە ووڵات دا ڕابگەێنێت

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ پێشکەش کردنی ووتەکانی لە بەرامبەر ڕۆژنامەوانان لە باخی رۆزی کۆشکی سپی لەمبارەوە هەواڵیدا .

سەرۆکی دەوڵەت جەختی کردەوە کە بۆ بەدیهێنانی دۆخی لەناکاو ، پێویستی بە پاڵپشتی و تەییدی کۆنگرەیە . ئەو هەروەها زیادی کرد کە بە دووری دەزانێت کە لەم بابەتەدا سەرکەوتوو بێت کە لەگەڵ نوێنەرانی کۆنگرە ڕێکەوتن بکات .

دەوڵەتی ئەمریکا بەشێک لە کارەکەی لە ٢٢ی دێسەمبەردا لە پەیوەندی لەگەڵ پاڵپشتی نەکردنی دیموکراتەکان لە کۆنگرەدا بۆ چەسپاندنی بوودجە ، داخستووە . ئەم بوودجەیە نزیەکی ٥ میلیار دۆلاریە بۆ درووست کردنی دیواری سنووری لەگەڵ مەکزیک لەبەر چاو گیراوە . ئەمە لە حاڵیکدایە کە سەرۆککۆماری ئەمریکا تا پێش هەڵبژاردنەکان بڕیاری دابوو کە ئەم دیاورە درووست بکات هەر بۆیە تێچووەکانی پەیوەست بەم سەنەدە لانادرێت .    

Paylas: