Cîhan
کڕیاری نوێی فرۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئیف - ٣٥ی ئەمریکا " ژاپۆن " ە
پەیامی کورد ... کڕیاری نوێی فرۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئیف - ٣٥ی ئەمریکا " ژاپۆن " ە
ئاژانسی هاوکاریگەلی بەرگری ، سەر بە وەزارەتی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە فڕۆشی ١٠٥ فڕۆکەی سەربازی جۆری ئێف - ٣٥ ی بە بەهای ٢٣ میلیارد دۆلار بە ژاپۆن پەسەند کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەوڵەتی ژاپۆن پێشتر کڕیاری ٦٣ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-35A ، ٤٢ فڕۆکەی فڕینی عاموودی جۆری F-35B و 110 ماتۆر F135 بۆ ئەوان لەوانەش ٥ ماتۆڕی یەدەکی داوا کردبوو .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ئەم ڕێکەوتننامەیە لە بەرژەوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکان ە چوونکە هاوکاری هاوپەیمانێکی گەورەی ئەم وولاتە دەکات .
فڕۆکەگەلی نوێ ئێف - ٣٥ دەبێ جێگای فڕۆکەگەلی کۆنی F-4 Phantom بگرێتەوە کە پێشتر لە خزمەتی هیزی ئاسمانی ژاپۆن دا بووە ، بگرنەوە .