Cîhan
کەرکووک/ حەشدی شەعبی داوای چۆڵکردنی گوندێکی کوردنشین دەکات
پەیامی کورد ... کەرکووک/ حەشدی شەعبی داوای چۆڵکردنی گوندێکی کوردنشین دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، گروپێك لە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندێكی كوردنشینی سنووری پارێزگای كەركوك و داوایان كردووە لەزووترین كات گوندەكە چۆڵ بكەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ گروپێك چەكداری حەشدی شەعبی چوونەتە گوندی پەڵكانەی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەربە قەزای دووبز لە پارێزگای كەركوك و دانیشتووانی گوندەكەیان ئاگادار كردۆتەوە كە لەماوەی ٤٨ كاتژمێردا گوندەكە چۆڵ بكەن، ئەگەرنا بە هێز پێیان چۆڵ دەكەن.