کاریگەری زۆر مەترسیداری ڤیرووسی کۆرۆنا بۆ سەر منداڵان .
پەیامی کورد ... ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە کاریگەری زۆر مەترسیداری ڤیرووسی کۆرۆنا بۆ سەر منداڵان دەربڕی .
هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر تەندرووستی منداڵان نیگەرانی خۆی دەبڕی
بە پێی ڕاپۆرتێک بیل دوو بلازیۆ شارەداری نیۆیۆرک سەبارەت بە نیگەرانییەکانی خۆی دەربارەی کۆرۆنا ڕایگەیاند : بەرپرسانی ئەمریکی لە کاریگەری تازە ئاشکرابووی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر جەستەی مندالان زۆر زۆر نیگەرانن . تاکوو ئێستا ١٥ حاڵەتی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشییەک کە دەبێتە هۆی درووست بوونی سەندۆرمێکی هەوکردنی سیستەماتیکی لە لەشی ئەم منداڵانەدا هەواڵیدا .
د . بلازیۆ لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : " ئێمە تاکوو ئێستا نەمانبینیوە کە مێرمندالان بە ڕادەی کەسانی بەساڵاچوو تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا ببن .بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووداوێک ڕووی داوە کە بەشی تەندرووستی ئێمەی تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ کردووە .
هەروەها ڕایگەیاند : دایک و باوکانی خۆشەویست تکایە ئاگادار بن ، چوونکە منداڵەکانمان لە مەترسیدان چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئێمە بینەری ڕووداوی زۆر لەم شێوەیە نەبووین ، بەڵام ئێستا دەبینین کە ١٥ حاڵەت تەنیا لە نیۆیۆرکدا تۆمار کراوە
شارەداری نیۆیۆرک ، قسە لە سەر منداڵانێک دەخرێتە بەر باس کە کاتی نەخۆشی هەست بە تاو لەرز ، خورین ، ئێش و ئازاری زگ و ڕشانەوە دەکات . ئەو هەروەها جەختی کردەوە " ئەگەر منداڵێک ئەم نیشانانەی هەبوو ، بە تایبەتی ئەگەر هەموو ئەم نیشانانەی بە شێوەی یەک کات لێ بەدەر کەوت ، دەبێ لەگەڵ پزیشک دا پەیوەندی بگرن ."
شارەداری نیۆیۆرک هەروەها ووتی : " ئێمە هەموو ڕۆژێک دەربارەی چۆنیەتی کاریگەیرییکانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر جەستە شتی زیاتر فێر دەبین . ئەمە نەخۆشییەکی نامۆیە ، وەزارەتی تەندرووستی شاری نیۆیۆرک بە هەموو کارمەندانی خۆی لەم شارەدا فەرمانی داوە تاکوو بە خێراترین کات دۆخی نەخۆشانی ژێر ٢١ ساڵ بکەنە ڕاپۆرت و ڕاێبگەێنن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی تەندرووستی و سەلامەتی بەریتانیا هۆشداری داوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا حاڵەتی زۆر بەرچاو لە منداڵانێک کە بە سەندۆرمی هەو کردنی سیستەماتیکی تووشبوونە لە بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەکانی سەرتاسەری ئەم ووڵاتەدا لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵ دان .