راپۆرتێک: لە دوای سویسرا دانیشتووانی کوەیت دڵخۆشترینی جیهانن
پەیامی کورد... راپۆرتێک: لە دوای سویسرا دانیشتووانی کوەیت دڵخۆشترینی جیهانن
لە ریزبەندییەکی نوێی جیهانی بۆ دڵخۆشترین و خەمبارترین دانیشتووانی وڵاتانی جیهان سویسرا و کوەیت پلەی یەکەم و دووەمیان گرتووە.
ریزبەندییەکە لەلایەن ستیڤ هانکی شارەزای زانستی ئابووری لە زانکۆی هۆبکنزی ئەمریکی لەسەر بنەمای دەستکەوتنی هەلی کار، رێژەی هەڵاوسان، داهاتی تاک ئەنجامدراوە و بەو پێیەش دانیشتووانی سویسرا دڵخۆشترینی جیهانن لە دوای ئەویش کوەیت دێت، کە دووەمی جیهان و یەکەمی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.
هەر بەپێی ریزبەندییەکە، ئێرلەندا و ژاپۆن و مالیزیا و تایوان و نەیجیر و تایلاند و تۆگۆ و مالتا دێت.
هاوکات لەرووی خەمبارترینی جیهان لە ئەنجامی خراپی دۆخی ئابووری، ریزبەندییەکە هەریەکە لە دەوڵەتانی زیمبابۆی، فەنزوێلا، سوریا، لوبنان، سودان، ئەرجەنتین، یەمەن، ئۆکرانیا و کوبا و تورکیا دێن.