TR KU SO
FB X
Cîhan

پاریس بەکارهێنانی ماسکی لەم ڕۆژەوە مەجبووری کرد

سارا
Yazar
📅 09 Ağustos 2020 15:27

پەیامی کورد     ...    پاریس بەکارهێنانی ماسکی لەم ڕۆژەوە  مەجبووری کرد .

پاریس لە فەرمانێکدا بەکارهێنانی ماسکی لە شوێنە گشتییەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە مەجبووری ڕاگەیاند

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی پاریس ، پایتەختی فەڕەنسا - ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووشەممەوە بەکارهێنانی ماسکی لە شوێنە گشتییەکان و قەرەباڵغەکان مەجبووری کرد . ئەم یاسایە یەکێک لەو بڕیار و ڕێوشوێنەکانە کە برپرسانی شاری گەورەی فەرەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنایە . ئەمە لە حالێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوان و مردووان بە هۆی کۆرۆناوە لە پاریس زیادبوونیكی ماناداری لەخۆ گرتووە 

لەمەو بەدوا بۆ ماوەی مانگێک هەموو خەڵک ئەرکدار دەبن تاکوو لە شوێنە گشتییەکان تەنانەت کراوەش ماسک بەکار بهێنن .

Paylas: