TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دەستپێکرد

سارا
Yazar
📅 03 Mayıs 2019 12:42

پەیامی کەرد  ...    دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیانی دوێنێوە ئۆپراسیۆنی لە خاڵی سنووری عێراق و سووریا دەست پێکردووە کە ئامانج لەوە پاکسازی ٢٣٢ کیلۆمەتر لەم خاڵەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی هەواڵی فۆرات ڕایگەیاند کە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار کلیلی ئەم ئۆپراسیۆنەی دەست پێکردووە .

ئەم کەناڵە هەرەوەها جەختی کردەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەیانەوێ دوورییەک زیاتر لە ٢٣٢ کیلۆمەتری لە شاری قائم تا ناوچەی الولید پاکسازی بکەن .

بە ووتەی فۆرات ، هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی ، ئەرتەشی سووریاش لە حاڵی پاکسازی سنوورە هاوبەشەکانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ عێراق ە .

" قاسم مۆسلێح " فەرماندەی ئەم ئۆپراسیۆنە لە ووتنی ناوەڕۆکی ڕایگەیاند : ئەم ئۆپراسیۆنە لە سەر بەیانی دوێنێ لەگەڵ بەشداری گوردانەکانی ١٣، ١٧ ، ١٨ ، ١٩ ی حەشدی شەعبی بۆ پاکسازی سنوورەکان دەستپێکرد .

مۆسلێح جەختی کردەوە کە لەم ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی ئەندازیاری زرێهی ، پەیوەندی و پزیشکی وابەستە بە حەشدی شەعبی و پۆلیسی سنووری هاەبەسییان هەیە .

ئەو هەروەها لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سێ مێحوەری سەرەکییەوە لە خاڵی سنووری جێگیر دەکرێن و بۆ بەرپەچدانەوەی هەرجۆرە مەترسی یا هەوڵێکی نەخوازراو لە لایەن تیرۆریستانەوە ئامادەییان هەیە .

Paylas: