Cîhan
"ئۆپراسیۆنێکی سوپای تورکیا لەراجۆ بێ ئەنجام بوو"
یەپەگە رایگەیاندووە، کە ئۆپراسیۆنێکی سوپای تورکیا لەڕاجۆی عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکە بێ ئەنجام بووەو ناچاربوونە لەو ناوچەیە بکشێنەوە.
لە راگەیندراوێکدا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویکردووەتەوە، کە "ئۆپراسیۆنێکی سوپای تورکیا لەڕاجۆی عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکە بێ ئەنجام بووە".
ئاشکراشیکردووە، کە "سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی دوێنێ لەناوچەکانی ڕاجۆ و سێ گۆشەی بلبلێ، شەرا و ماباتا بەهاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بەو سوپایە ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە".
هەر لەراگەیندراوەکەدا یەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی (٧) جار ئەو ناوچانەی کردووەتە ئامانج، کە ئۆپراسیۆنەکە تا ئێوارە بەردەوام بووە.