TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ڕژێمی ئێران

Navas Jan
Admin
📅 21 Haziran 2022 22:29

پەیامی کورد... پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ڕژێمی ئێران

ئیسرائیل هێرشەکانی بە دژی دامەزراوە ناوکیی و سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران زۆرتر کردووە و ڕایگەیاند کە هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی «واڵێستریت ژۆرناڵ» لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە، لە دژ کردەوە بە تازەترین ڕووبەڕووبوونەوە و هەنگاوە تێکدەرانە کانی ڕژێمی ئێران، نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە هێرشەکانیان بە دژی دامەزراوە ناوەکییەکان و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چڕتر دەکەنەوە و ڕێگە نادەن کە ڕژێمی ئێران لە ناوچەکەدا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات و دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگات، ئیسرائیل پلانی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی بە چڕی هێرش بکاتە سەر مۆڵگەی سەربازیی و دامەزراوە ناوەکییەکانی تاران.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، ئیسرائیل لەگەڵ ئەنجامدانی کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕی تایبەت، چالاکییە نهێنییەکانی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ دەدا و هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرنامەی ناوکیی، مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی ئێران بکاتە ئامانج و ڕاشیگەیاند کە نابێت تاران بی هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات.

ئەو چالاکییانەی ئیسرائیل بە دژی ڕژێمی ئێران تا ئێستا بە «شەڕی سێبەر» ی نێوان ئیسرائیل و ڕژێمی ئێران ناوی دەرکردووە و ئیسرائیل سوورە لە سەر ئەوەیکە نابێت ڕژێمێکی ناوکیی وەکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونی هەبێت.

 

 

 

 

Paylas: