Cîhan
یاریزانێکی پێشووتری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کوژرا
پەیامی کورد... یاریزانێکی پێشووتری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کوژرا
یاریزانی پێشووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراق، حەیدەر عەبدولڕەزاق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نەخۆشخانەی دەمار لە بەغدای پایتەخت کۆچی دوایی کرد.
حەیدەر، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە بەغدا لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە بە توندی هێرش کرایە سەری و بریندار کرا.
پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت خوێنبەربوونی ناوەوەی تووش بووە.
حەیدەر عەبدولڕەزاق تەمەنی ٣٩ ساڵ پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ نازناوی جامی ئاسیای بردبووەوە و نوێنەرایەتی چەند یانەیەکی کردبوو، لەوانە یانەی تەڵەبە و زەورا و دهۆک و سلێمانی و چەند یانەیەکی دەرەوەی وڵاتیش.